ڕاستەوخۆ

سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا (MGK) لە شاری بێشتەپە بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەڕێوە بچێت و تێیدا پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی وەک بڕگەی سەرەکیی کارنامەکە تاوتوێ بکرێت. 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "ڕەشنووسی یاسای پتەوکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی" دەکرێت، کە لەلای ڕای گشتی بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە و پێشکەشی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا کراوە.

هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەنگاوانە دەکرێت کە دەبێ لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بنرێت،

بۆ ئەوەی ڕێسا یاساییەکان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، بوونی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی (MGK) پێویستە کە تێیدا ئاماژە بە تەواوبوونی پرۆسەی داماڵینی چەک بدرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ دوایین بارودۆخی  زەوی بکرێت.

بەگوێرەی یاساکە، دوای ئەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان دیاری دەکەن کە پەکەکە و سەرجەم پێکهاتە ڕێکخراوەییەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشێوەیەکی کاریگەر بوونیان وەستاوە و چەکداماڵین ئەنجام دراوه، ئەوە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە پشتڕاست دەکرێتەوە.

پاشان، دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا، یاسای چوارچێوە بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی ٦ مانگی پێشکەشکردن دەست پێ دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.