ڕاستەوخۆ

کۆمپانیاکانی کەشتیوانی ژاپۆن هاتوچۆیان لە گەرووی هورمز ڕاگرت

reset font size increase font size

دوای ئەوەی تاران ڕایگەیاند گەروی هورمزی داخستووە، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی ژاپۆن کارەکانیان لە دەوروبەری گەرووی هورمز ڕاگرتووە.

نزیکەی 20%ی نەوتی جیهانی بە ڕێڕەوی ئاوی نێوان ئێران و عوماندا تێدەپەڕێت و چاوەڕوان دەکرێت داخستنی ئەو ڕێڕەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو نرخ بەرز بکاتەوە.

وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای نیپۆن یوسن ڕێنمایی کەشتییەکانی خۆی کردووە کە هاتوچۆ لە ناوچەکەدا ڕابگرن.

کۆمپانیای میتسوی O.S.K. لاینز وتی "ئێمە خۆمان لە گەشتکردن بەناو گەرووی هورمزدا دەپارێزین، کەشتییە پەیوەندیدارەکانمان ڕێنمایی کراون لە ئاوە سەلامەتەکاندا بمێننەوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.