ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

reset font size increase font size

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی پڕۆژەیاسای تایبەت بە کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوونی ڕەت کردەوە، بڕیاریدا پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و ڕۆژی 29ی تشرینی دووەمی 2026 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، پێدرۆ سانچێز، کە لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیایە، لە گوتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی کاری زیاتر بکەین، پێویستیمان بە نوێکردنەوە و فراوانکردنی پاڵپشتیی گەل هەیە و ئامانج لەم بڕیارەش مسۆگەرکردنی زۆرینەیەکی پێشکەوتنخوازی زۆر فراوانترە لە پەرلەماندا."

شکستی حکومەتەکەی سانچێز لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە، کە نوێکردنەوەی گرێبەستی کرێنشینی و دانانی کۆتوبەند لەسەر دەرکردنی کرێنشینە هەژارەکانی لە خۆ دەگرت، دوای ئەوە هات، کە پارتی (جونتس)ـی جوداخوازی کەتەلۆنی دەنگیان لە دژیدا، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی جەماوەری و هاتنە سەر شەقامی دەیان هەزار هاوڵاتی لە مەدرید و شارەکانی تر بۆ داواکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی گونجاو بە نرخێکی هەرزان.

قەیرانی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا چەندین ساڵە بووەتە خەمی سەرەکیی هاوڵاتییان، بە جۆرێک بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی خانووبەرەی (Idealista)، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تێکڕای کرێی خانوو لەو وڵاتە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە و نرخی خانووش 90% بەرز بووەتەوە و ئێستاش سەدان خۆپیشاندەر لە نێوەڕاستی مەدرید چادریان هەڵداوە و داوای چاکسازی دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.