ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت بە ڕێژەی 1% دابەزی

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 1% دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی وەبەرهێنەران بە گەشبینییەوە دەڕواننە ئاسۆی دیپلۆماسی و هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ئاساییبوونەوەی ڕەوتی گواستنەوەی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە ڕێژەی 0.6% دابەزی و گەیشتە 87.82 دۆلار، هاوکات نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە ڕێژەی 0.8% دابەزی و بە 81.95 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، کە نزمترین ئاستی نرخەکانە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.

ئەم دابەزینەی نرخەکان ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ڕاگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئاماژەی بە بوونی دیالۆگێکی باش لەگەڵ تاران کردبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرەڕای ئەوەی هەردوولا هۆشداریی توندیان لەبەرامبەر شکستی دانوستانەکاندا ئاڕاستەی یەکتر کردووە.

تۆنی سیکامۆر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ڕاوێژکاری (ئێل جی) ئاماژەی بەوە کرد، ئاسۆی ڕێککەوتن گوشارەکانی سەر نرخی نەوتی کەم کردووەتەوە و مەترسییەکانی سەر ژێرخانی ئەمنیی ناوچەکەی ڕواندووەتەوە، بەڵام هێشتا جەختی کردەوە کە ڕەوشەکە جێگیر نییە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەفراح ئەلزەوبا، کاندیدی پۆستی وەزیری دەرەوەی حکومەتی یەمەن هۆشداریی دا لە هەوڵەکانی حوسییەکان بۆ سەپاندنی هەمان کۆنترۆڵی ئێران لە گەروویی هورمز بەسەر گەرووی بابولمەندەبدا. ئیدوارد مێر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای (مارێکس) ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای دوورەپەرێزی لە توانای حوسییەکان بۆ گەمارۆدانی گشتگیر، بەڵام هاتووچۆی کەشتییەکان لە دەریای سوور و تەنگەی هورمز بە بەرچاوی کەم بووەتەوە.

ئیدوارد مێ جەختی کردەوە، هۆکاری سەرەکیی سەرنەکەوتنی نرخەکان بۆ کەمبوونەوەی خواست لە کیشوەری ئاسیا دەگەڕێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی (بارکلیز)، هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە لە هەفتەی کۆتایی تەممووزدا بۆ 2.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر 5.9 ملیۆن بەرمیل بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.