ڕاستەوخۆ

خامنەیی چۆن کوژرا؟ کێ شوێنەکەی ئاشکرا کرد؟

reset font size increase font size

نیویۆرک تایمز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دەزگای ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا (CIA)  چەند مانگێک چاودێری شوێنی مانەوە و جوڵەکانی خامنەیی کردووە، دوێنێ دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتوو سێ کۆبوونەوە لە ئۆفیسەکانی رێبەری باڵا، سەرۆکایەتی ئێران و ئەنجومەنی ئاسایشیی نیستمانی دەکرێت زانیارییەکانی گواستووەتەوە بۆ مۆساد.

سەرچاوەکە دەڵێ، سی ئای ئەی چەند مانگێک بە شوێن خامنەییەوە بووە، دوێنی کۆبوونەوەیەکی 'دەگمەنی' بەرپرسانی باڵای ئێرانی لە ئۆفیسی رابەرایەتی لە ناوەڕاستی تاران، بەدیکردووە و دەرکەوتووە خامنەییش بەشداربووە، بۆیە بە دڵنیاییەکی زۆرەوە زانیارییەکان و شوێنی خامنەیی راوانەی ئیسرائیل کردووە.

دەشڵێ، لەسەر بنەمای زانیارییەکان ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرش کردووە، کاتژمێر 7:30 خولەک فڕۆکەکان ئیسرائیلیان بەجێهێشتووە و دوای دوو کاتژمێر و پێنج خولەک [09:40]، 30 بۆمبیان لەسەر بارەگاکەی خامنەیی خستووەتەوە خوارەوە و شوێنەکەیان وێرانکردووە.

سەرۆکی پێشووی مۆساد بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، هەمووان چاوەڕێی هێرشبوون لە شەودا، بەڵام وەک 'سوپرایزێکی تاکتیکی' بە ڕۆژ هێرشکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.