دوای راگه‌یاندنی كوژرانی خامنه‌یی، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غداد ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و هه‌وڵیاندا بچنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ناوچه‌ی سه‌وزیان داخست.
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی و كاردانه‌وه له كوشتنی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆچكردووی ئێران، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبیی گردبونه‌وه و ویستیان به خۆپیشاندان بچنه ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غداد كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ده‌سته دیبلۆماسیه‌كان و ناوه‌نده گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی تیادایه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان لێ‌كردن و ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م ده‌روازه و رێڕه‌وه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان داخست.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، حكومه‌تی عێراق هێزێكی زۆری له نێو شاری به‌غداد و ناوچه گرنگه‌كان بڵاوه‌پێكردووه و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه، قه‌ره‌باڵغیی و تاراده‌یه‌ك گرفتی هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێلی سه‌رشه‌قامه‌كان دروستبووه.
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت سێ رۆژ ماته‌مینی و پرسه‌ی گشتیی بۆ مه‌رگی عه‌لی خامه‌نیی رێبه‌ری باڵای كۆچكردووی ئێران راگه‌یاندووه.