ڕاستەوخۆ

قاسم ئه‌عره‌جی: هیچ واده‌یه‌ك نییه‌ بۆ پرسی چه‌كداماڵین

reset font size increase font size

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن حکومەتی عێراق کۆتایی ئەم مانگەی وەک دواوەدە دیاریکردووە بۆ چەکداماڵینی گرووپەکان، و جەخت دەکاتەوە کە هیچ مۆڵەت و وادەیەکی دیاریکراو نییە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لژنەیەی تایبەتە بە جێبەجێکردنی بڕیاری خستنەدەستەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران کار دەکات و تاوەکو ئێستاش هیچ وادە و کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی کارەکانیان نەدیاریکراوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریشی دا کە هەرکاتێک کارەکانی لژنەکە بە فەرمی کۆتایی هات، هەر لایەن یان کەسێک بە نیاسایی چەکی هەڵگرتبێت، بەپێی یاسا و وەک "تیرۆریست" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەندێک زانیاری بڵاوکرابوونەوە کە گوایە ڕۆژی 30ی ئەم مانگە دواوەدە بووە بۆ چەکداماڵینی گرووپەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.