ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد لە شێخ مەقسودی حەلەب لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان کۆبووەوە: ئامانجی سەرەکیمان ناساندنی فەرمیی گەلی کوردە لە دەستووردا

reset font size increase font size

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب، لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانەکاندا گیانیان لەدەستداوە کۆبووەوە و جەخت لەسەر بەدیهێنانی مافە سەرەکییەکانی گەلی کورد دەکاتەوە.

ئیلهام ئەحمەد لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان و شەهیدانی گەڕەکی شێخ مەقسود، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکان، گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانیان گرت و بەڵێنی دابینکردنی پشتیوانیی تەواوی پێدان لە هەموو بوارەکاندا.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تیشکی خستە سەر ئامانجە ستراتیژییەکانیان و ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە لە دەستووری نوێی سووریادا بوونی گەلی کورد بە فەرمی بناسێنرێت، چونکە ئەوە بە بنەمای سەرەکی بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان دەزانن.

 هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە پڕۆژەی ئەوان بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازادە، بە جۆرێک هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک بن بتوانن بە ناسنامەی ڕەسەنی خۆیانەوە بژین.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.