ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: ئەگەر بڕیاری گفتوگۆمان لەگەڵ دیمەشق نەدایە کۆمەڵکوژی ڕووی دەدا

reset font size increase font size

کەسایەتی سیاسیی کورد ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا تیشکی خستە سەر داهاتووی ڕۆژاڤای کوردستان، پڕۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ دیمەشق، مافە نەتەوەییەکان و ئەو ئالنگارییانەی کە هێشتا لەبەردەم کورددا لە سووریا بوونیان هەیە. ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەی ئێستا خۆبەدەستەوەدان نییە، بەڵکو قۆناغێکی نوێی سیاسییە.

دۆسیەی تێکەڵبوون و ئالنگارییە دەستوورییەکان

 ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد کە تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ دەوڵەت دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە، نەک کۆتاییهاتنی کێشەکان.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هێشتا چەندین دۆسیەی گرنگ یەکلایی نەکراونەتەوە، لەوانە:

ئامادەکردنی دەستووری هەمیشەیی سووریا لە ڕێگەی لیژنەیەکی گشتگیرەوە.

مۆڵەتدانی فەرمی بە پارتە سیاسییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ناوچەکەدا.

چەسپاندنی مافی پەروەردە و زمان بە شێوازێکی یاسایی لە سەرانسەری وڵاتدا.

بەشداریکردنی کاریگەری کورد لە پەرلەمان، وەزارەتەکان و پێکهاتەی دەوڵەتدا.

پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و کردنەوەی دەروازەی نوسەیبین

سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، ناوبراو ڕایگەیاند کە کەناڵی گفتوگۆ کراوەیە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بوونی کورد لە ڕۆژاڤا هەڕەشە نییە بۆ سەر تورکیا، بەڵکو هاوسێیەتییەکی باش دەتوانێت بەرژەوەندی هاوبەش بپارێزێت. هەروەها ئاشکرای کرد کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێدا دەروازەی سنووریی نوسەیبین - قامیشلۆ بۆ کاری بازرگانی و هاتوچۆ بکرێتەوە.

پرسی یەپەژە و بەشداریی سیاسیی ژنان\ لەبارەی پێگەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە کە بەشداریی ژنان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی جەنگ و دروستکردنی هاوسەنگی لە کۆمەڵگەدا.

ناوبراو ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ ئەوەی یەپەژە لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات.

بڕیاری گفتوگۆ و پێشگرتن بە کارەساتی مرۆیی

 لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی نیگەرانییەکان لە کۆتاییهاتنی ئەزموونی ڕۆژئاوا، ئیلهام ئەحمەد وتی: "ئەگەر ئێمە نەچووباینە ناو گفتوگۆوە لەگەڵ دیمەشق، کۆمەڵکوژی ڕوودەدا؛ چونکە بڕیاری لەناوبردنی تەواوەتی لە ئارادابوو.

بەڵام لە ڕێگەی ئەم گفتوگۆ و بڕیارانەوە، ناسنامە، زمان و کلتوری کورد لەلایەن دەوڵەتەوە دانی پێدەنرا و پێچەوانەی کارەساتەکە ڕوویدا."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.