ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە زمانی کوردی کەموکورتی تێدایە

reset font size increase font size

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی سوریا سەبارەت بە زمانی کوردی هەنگاوێکی سەرەتایی باشە، بەڵام کەموکورتە و تێرکەر نییە.

ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە، گرنگە زمانی کوردی وەک زمانی دایک لە ناوچە کوردییەکاندا بخوێندرێت و نابێت لە چوارچێوەی بڕیارێکی وەزاریدا بە تەسککراوەیی بمێنێتەوە، بەڵکو پێویستە بە شێوەیەکی فەرمی لە دەستووری نوێی سوریادا بچەسپێندرێت. هاوكات ئاماژەی بەوەش کرد، وەرگێڕانی وانە کوردییەکان بۆ زمانی عەرەبی کارێکی ئەستەمە.

ئەم هەڵوێستەی ئیلهام ئەحمەد دوای ئەوە دێت، وەزارەتی پەروەردەی سوریا لە بڕیارێکدا تەنها سێ کاتژمێری بۆ خوێندنی زمانی کوردی تەرخان کردووە، ئەوەش ناڕەزایەتی و نیگەرانیی بەرفراوانی لە نێوان خوێندکاران و هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستاندا لێکەوتووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.