ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و پڕۆسەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێ دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەخەنەڕوو و ئەنجومەنی وەزیرانیش، دەرەنجامی کۆبوونەوەکان و بەستنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بودجە بە سەرژمێریی گشتییەوە تاوتوێ دەکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ مەترسی و دەرفەتەکانی سەرژمێریی گشتی لەسەر ڕێژەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا دەکەن.
هەروەها، گفتوگۆ لەسەر مەترسیی و دەرفەتەکانی سەرژمێریی گشتیی لەسەر ڕێژەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەکرێت.