نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆ واژۆ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژی چوارشەممە 22ـی تەممووزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی ئەو پلەدارانە کردووە کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "دەردکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاسایییان تەواو کردووە و ڕێکاری پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی ئەو پلەدارانەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ئۆمڕۆوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
دەقی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
"رۆژی چوارشەممە، 2026/7/22، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی (729) پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆ کرد.
دەردکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاسایییان تەواو کردووە و ڕێکاری پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گیراوەتە بەڕ.
ئەم فەرمانە، لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."