ڕاستەوخۆ

هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووداوەکانی خنکان لە کۆیە بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوە نەخوازراوەکان و پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاووڵاتییان لە وەرزی هاویندا، هەڵمەتێکی مەیدانی و فراوانی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی خنکان ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، تیمە تایبەتمەندەکان بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی ئاگاداری و ڕێنماییی پێویست، زانیارییان پێشکەشی هاووڵاتییان کرد لەبارەی مەترسییەکانی مەلەکردن لە شوێنە نادیار و ڕووبار و بەنداوە قووڵەکاندا.

هەروەها جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە ڕێکارەکانی ئاسایش، بەکارهێنانی هۆکارەکانی خۆپارێزی و چاودێریکردنی وردی منداڵان کرا لە کاتی نزیکبوونەوە لە سەرچاوەکانی ئاو.

ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە قسەیان بۆ نووچە تیڤی کرد و  ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ڕووکردنی هاووڵاتییان بۆ ناوچە گەشتیارییەکان، ئاستی مەترسیی ڕووداوەکانی خنکان ڕوو لە زیادبوون دەکات، بۆیە بەردەوامیی ئەم جۆرە هەڵمەتانە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی گشتی ڕۆڵێکی بڕیاردەر دەگێڕێت لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە دڵتهێنەرەکان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.