ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ جاری سێیەم دەنگی لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران دا

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ جاری سێیەم بە 220 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 204 دەنگی نەخێر دەنگی دا بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران و بڕیارێکی تایبەتی بە دەسەڵاتەکانی جەنگی پەسەند کرد.

بەگوێرەی بڕیارەکە توانای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەردەوامیدان بە هەنگاوە سەربازییەکان بەبێ رەزامەندیی کۆنگرێس ڕادەگرێت.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەمریکا ئەگەری زۆرە ئەمە دوایین دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت لەسەر جەنگی ئێران پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول، کە ململانێی دەرەوەی وڵات رۆڵێکی بەرچاو لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا دەگێڕێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، شەڕ لەگەڵ ئێران تا کۆتایی مانگی ئاب زیاتر لە 33 ملیار دۆلار تێچووی بووە و هاوکات چەندین فڕۆکە و سەدان بینای سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەناوچووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.