ڕاستەوخۆ

سوپای ئەمریکا سێ تانکەری نەوتی ئێرانی پەکخست

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، سێ تانکەری نەوتی ئێرانییان لە کاتی هەوڵدان بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیانەی بەسەریاندا سەپێنراوە، پەکخستووە.

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، فڕۆکە جەنگییەکانیان توانیویانە دوو تانکەری دیکەی نەوتی، کە ئاڵای ئێرانیان پێوە بووە، بە مووشەکی ورد و دیاریکراو بپێکن، بەمەش ڕێگری لە گەیشتنی ئەو بارە نەوتانە بۆ کەناراوەکانی ئێران کردووە.

سێنتکۆم ڕاشیگەیاند: "ئێستا هەر سێ کەشتییە بارهەڵگرەکەی ئێران بە تەواوی لە جووڵە خراون". جەختی لەوەش کردەوە، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی جووڵە دەریاییەکان و جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز.

لە سەرەتای پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.