ئەمشەو کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای فەرەنسا كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌كات.
کەمێک پێش ئێستا ئێران، لەڕێی وەزارەتی دەرەوە نامەیەکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای لێ‌كرد، بەرپرسیارێتی ئاشتی لە ئەستۆ بگرێت.
لە نامەکەدا ئێران دەڵێ، داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین بەپەلە و بەبێ دواخستن کۆبوونەوەیەکی بەپەلە رێکبخەن و ئەم کرداوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە شەڕانگێزی و بە لەناوبردن و هەڕەشە لەسه‌ر ئاشتی ناوبەرن.
هه‌روه‌ها داواشده‌كات، هەوڵی جدی بدەن بۆ وەستاندن و راگرتنی ئەم هێرشە نایاساییەی كراوه‌ته سه‌ریان.
دەشڵێ، کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات ئیدانەی ئەم کردەوانە بکەن و دەستوەران بکەن.