ڕاستەوخۆ

گۆڕینی کتوپڕی فڕۆکەی ئەیر فۆرس وەن ترەمپ لە پیلانێکی تێرۆر ڕزگار دەکرێت

reset font size increase font size

گۆڕینی کتوپڕی فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا "ئەیر فۆرس وەن" لە کۆتا چرکەکاندا دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە  ئەنقەرە، دەرەخەری ئامادەکاریی پێشوەختەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکیە بۆ پاراستنی دۆناڵد ترەمپ لە تیرۆرکردنی  بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان واشنتن و تارانەوە.

چوار بەرپرسی ئەمریکی بە تۆڕی ( سی ئێن ئێن )یان ڕاگەیاندووە، گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بە فڕۆکە کۆنەکەی جۆری "Boeing VC-25A"، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی  بووە کە پەیوەندییان بە پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تارانەوە هەبووە. ترەمپ بە فڕۆکە نوێیکەی گەیشتبووە ئەنقەرە، بەڵام تیمی ئەمنییەکەی بڕیاریاندا بە فڕۆکە کلاسیکییەکە بیگەڕێننەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و جامەری تێدایە کە  لەو بارودۆخانەدا بەکاردێت و کە مەترسی زۆرە.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەم گۆڕانکارییە ناچارییە، پشتڕاستی کردەوە کە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی هەیە و گوتی: "من لە سەرووی لیستی تێرۆرکردنی ئێراندام. بەڵێ، من ئامانجی یەکەمی ئەوانم. ژیانی سەرۆک وەک دەزانن زۆر مەترسیدارە، بۆیە ئێمە زۆر باسی ئەم ڕێوشوێنانە دەکەین."

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردۆتەوە و واشنتن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هێڵەکانی گواستنەوە و پردە ستراتیژییەکانی سوپای پاسدارانی کردووەتە ئامانج، ئەمەش وایکردووە دەزگا ئەمنییەکان ئامادەباشی تەواو ڕابگەیەنن بۆ پاراستنی فڕۆکەی ترەمپ لە هەر هێرشێکی موشەکی یان ئەلیکترۆنی لە کاتی بڕینی ئاسمانی ناوچەکەدا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.