ڕاستەوخۆ

گرانیی نرخی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان بارگرانیی بۆ جووتیاران دروست کردووە

reset font size increase font size

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی تێچووی بەرهەمهێنان و گرانیی نرخی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان، جووتیاران ڕوویان لە کشتوکاڵی ناو خانووی پلاستیکیدا کردووە، بەڵام هاوکات نیگەرانن لە نەبوونی پاڵپشتیی پێویست لە کەرتی سووتەمەنیدا بۆ کێڵان و گواستنەوەی بەرهەمەکانیان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی (هاوار)، لە گوندی تەل شەعیریی سەر بە ناوچەی تربەسپیێ، جووتیاران بەهۆی گرانبوونی نائاسایی نرخی سەوزە لە بازاڕەکاندا، دەستیان کردووە بە دروستکردنی خانووی پلاستیکی. ئەم هەنگاوە وەک جێگرەوەیەکی گونجاو سەیر دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆیییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بازاڕە دەرەکییەکان.

جووتیارانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن، گرانبوونی نرخی سووتەمەنی (مازۆت) کاریگەریی نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر تێچووی کێڵانی زەوییەکان، کۆکردنەوە و گواستنەوەی بەرهەمەکانیان بۆ بازاڕەکان داناوە، ئەمەش قازانجی ئەوانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.

جووتیارانی ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێوبەرایەتیی خۆسەر دەکەن، بە زووترین کات سووتەمەنیی پێویست و پاڵپشتیکراو بۆ کەرتی کشتوکاڵ دابین بکەن، تاوەکو بتوانن بەردەوام بن لە بەرهەمهێنان و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.