شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەییەوە دەڵێت، "داواکارین گیانلەدەستدانی خامنەیی بکرێتە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ زمانی گفتوگۆ و دانووستان".
گوتوشیهتی، "ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ داواکردن لە دانەخستنی دەرگای دیپلۆماسی و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ".
هاوکات، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس دەڵێت، "بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، تاوانێکە ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامیانداوە، ئەوەش دهبێتەهۆی زیاتر قوڵبوونەوە و پەرەسەندنی جەنگەکە، کە ڕەنگە شوێنەواری ترسناک بەجێبهێڵێت لە ناوچەکە و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".