ڕاستەوخۆ

بەهۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی؛ خاوەن کافێیەک لە ئامەد سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا

reset font size increase font size

دادگای سزای قورسی پێنجەمی ئامەد سزای یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڕەمەزان شیمشەک، خاوەنی "پاین کافێ" لە ئامەد سەپاند، 

ئەوەش دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی زمانی دایکدا بڕیاریدا تەنیا بە زمانی کوردی خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.


ڕەمەزان شیمشەک دوای بڕیارەکەی دادگا ڕاگەیاند کە ئەو سزایە سیاسییە نەک یاسایی و وتی: "لەسەرەتای دەستگیرکردنمدا تۆمەتی 'ئەندامبوون لە ڕێکخراو' ئاراستەکرا، پاشان بوو بە 'پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراو' و لە کۆتاییشدا وەک 'لایەنگری بۆ ڕێکخراو' مامەڵەیان لەگەڵ کردم".


شیمشەک ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نەبوو و تەنانەت کتێبەکانی کتێبخانەکەیشی کراون بە بەڵگەی تاوان، بۆیە ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە ئامانجی سەرەکی لەم دۆسیەیە، سزادانی خزمەتکردن بووە بە زمانی کوردی.

بەگوێرەت گوتەی خاوەن کافێکە، ئەو لە ماوەی پێنج دانیشتنی دادگەدا سەرجەم بەرگرییەکانی بە زمانی کوردی کردووە و لەلایەن پارێزەرانەوە وەرگێڕانی بۆ کراوە، هەروەها جەختیکردەوە کە کاری ئەوان بەرگری بووە لە زمان و کولتووری کوردی.


شیمشەک ڕایگەیاند، تانە لە بڕیارەکەی دادگە دەدەن و دۆسیەکە بۆ دادگەی پێداچوونەوە دەبەن.

جێگەی ئاماژەیە، ڕەمەزان شیمشەک پێشتر نزیکەی شەش مانگ لەژێر سزای مانەوە لە ماڵەوە بووە و ئەو ماوەیە لە سزاکەی بۆ دەردەکرێت، هاوکات دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە زمانی دایکی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.