ڕاستەوخۆ

ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی سەر قوتابخانەی مەڕەش بەرزبووەوە

reset font size increase font size

بەهۆی گیانلەدەستدانی بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی قوتابخانەی ئایسەر چاڵکی شاری مەڕەش، ژمارەی قوربانییانی ئەو هێرشە چەکدارییە زیادیکرد.

ئەمڕۆ دوای 18 ڕۆژ مانەوەی لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوی هێرشە چەکدارییەکەی سەر قوتابخانەیەکی مەڕەشی باکوری کوردستان گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە قوتابییەکی تەمەن 11 ساڵان بووە. ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکەوە گیانیان لەدەستدا بۆ 10 کەس بەرزبوویەوە.

لە 14ـی مانگی ڕابردوودا قوتابییەکی 14 ساڵ، هێرشی کردە سەر قوتابیانی دوو پۆلی قوتابخانەی ناوەندیی ئایسەر چاڵک و لە ئەنجامدا نۆ قوتابی و مامۆستایەک گیانیان لەدەستدا و 13 قوتابی و مامۆستای دیکەش برینداربوون.

ڕۆژێک دواتر و لە 15ـی مانگدا، ڕووداوێکی هاوشێوە لە خوێندنگەی ئەحمەد کۆیونجۆ لە ڕحا ڕوویدا و بەهۆیەوە 16 خوێندکار برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.