ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە تیرۆرکراوه‌كاندا جەخت لە بەردەوامیی خەبات بۆ ڕاستیی دەکرێتەوە

reset font size increase font size

بە بۆنەی 6ـی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە تیرۆركراوه‌كان لە تورکیا، هەردوو کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (DFG) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "پێنووسی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لەسەر زەوی نامێنێتەوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، 6ـی نیسان وەک یادکردنەوەیەک بۆ حەسەن فەهمی بەگ دیاریکراوە کە لە ساڵی 1909 لەسەر پردی گەلاتە له‌ توركیا تیرۆرکرا و بە یەکەمین قوربانیی رێگەی ڕۆژنامەگەری دادەنرێت.

هەروەها لە ساڵی 1997ـەوە ئەم ڕۆژە وەک "ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان" ناسێنرا و دواتر لە 2005 ناوەکەی گۆڕا بۆ "ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان."

هەردوو ناوەندە کوردییەکە ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی گەلدا کراونەتە ئامانج، لە مێژووی خەباتی ئازادیی چاپەمەنیدا بە زیندوویی دەمێننەوە."

ئه‌وه‌شهاتووە، "هەوڵدان بۆ شکاندنی پێنووسی ڕۆژنامەنووسان، هەوڵە بۆ بێدەنگکردنی ڕاستی، بەڵام فشار و هەڕەشەکان نەیتوانیووە ڕێگری لە کاروانی چاپەمەنیی ئازاد بگرێت."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە کراوەتەوە کە لەو پێناوەدا گیانیان بەخشیوە و دووپاتیدەکەنەوە "ئەرکی ئێمەیە خەباتەکەیان گەورەتر بکەین و هێڵی چاپەمەنیی ئازاد بەرەو پێش ببەین."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.