ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: بە هەر نرخێک بێت دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێت

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ ئەولەوییەتی سەرەکیی کارەکانیانە و بە هەر نرخێک بێت، دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت هاونیشتمانیانەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکە و ڕایگەیاند: "دانیشتووانی چەمچەماڵ، تەکیە، ئاغجەلەر و گوندەکانی ئەو دەڤەرە ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە وەک ئەرکێکی سەرەکی، کێشەکەیان بۆ هەمیشە چارەسەر بکرێت."

سەبارەت بە ئاستی پێشکەوتنی کارەکانی پڕۆژەکە، جێگری سەرۆکوەزیران ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا 50%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواوبووە و جەختیشی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن لەمەودوا کارکردن لەو پڕۆژە ستراتیژییەدا پەکی بکەوێت.

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کە لە مانگی ئابی ساڵی 2024ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ناوچەکە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکارەوە، کارەکانی تووشی ڕاوەستان ببوو.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.