چیمەن عومەر، ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان به ئاژانسی رۆژنیوزی راگه‌یاندووه، پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان رێگریی بكه‌ن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی ئێزدییه‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حزبی شیوعی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، حكومه‌تی عێراق گه‌مارۆی شنگالی داوه و ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
ده‌شڵێت، ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان و پێویسته هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه.
دوای هەڕەشەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شنگال، عێراقیش جموجۆڵی سەربازیی لە سنووری شنگال دەستپێکردووە، بۆ ئەوەش خاڵی سەربازیی درووست دەکات و هەڵمەتێکیشی بۆ چەککردنی ئەو ئێزدییانە دەستپێکردووە، کە بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکان چەکیان هەڵگرتووە.