له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ساڵح موسلیم له كۆبانێ، مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگه‌یاند "له خه‌بات و تێكۆشاندا هه‌ڵه‌مان هه‌بووه و ئاماده‌ین باجی هه‌ڵه‌كانمان بده‌ین، به‌ڵام ئێستا له قۆناغێكی نوێی شۆڕشی ڕۆژاڤاداین، لەبەرانبەر هەموو ئەو کەسانەی دەیانەویست شۆڕشی ڕۆژاڤا لەناوببەن شەڕمان کرد".
گوتیشی، به‌رده‌وامین له شۆڕش و له‌م مانگه‌وه قۆناغێکی نوێی شۆڕش دەستپێدەکات، لەم مانگەدا ناوی نوێ لە سەرجەم ئیدارە و هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژاڤا دەنرێت، سەرجەم ئیدارەکان و ناوچەکان لەلایەن هێز و گەلی کوردەوە بەڕێوەدەبرێن.
مه‌زڵوم عه‌بدی باسی له‌وه‌ش كرد، لەمەودوا تێکۆشانمان لە چوارچێوەی سیاسی، یاسایی و ئیداریدا دەبێت، بۆیه پێویستە هیوامان بەزر بێت، بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی تێکۆشان.