دادگهی باڵای تاران، پیرۆزباییەکانی (چوارشەممەسوری) و گردبوونەوەی هاوڵاتیانی قەدەغەکرد.
به گوێرهی میدیا ناوخۆییهكانی ئێران، دادگهی باڵای تاران له ڕاگهیهندراوێكدا، فەرمانی قەدەغەکردنی سەرجەم چالاکییەکانی (چوارشەممەسوری) لە تاران دەرکردووە و دەڵێت "پێویستە خەڵکی ئێران خۆیان بەدووربگرن لە ئەنجامدانی هەر جۆرە گردبوونەوەک، هەڵگیرساندنی ئاگر و تەقاندنەوەی فیشەکی هەوایی و سەرجەم یارییە ئاگرینەکان لە شەوی سێشەممەدا".
دادگهی تاران، هۆکاری ئەم بڕیارەی وەک پاراستنی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیاندووە و دەڵێت "لەم ڕۆژانەی جەنگدا هێزە ئەمنییەکان دژی دوژمن شەڕ دەکەن و پێویستە بە شتی ناپێویستەوە سهرقاڵ نەکرێن".