ڕاستەوخۆ

چۆن گرووپە چەکدارەکانی عێراق یارمەتی ئێران دەدەن بۆ ڕزگاربوون لە گەمارۆی دەریایی گەرووی هورمز؟

reset font size increase font size

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی ئەلحوڕە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، لە ڕێگەی تۆڕێکی ئاڵۆزی ڕێڕەوی وشکانییەوە بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی سوپای پاسداران، بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی، چەک، کانزا، پارچەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە قاچاخ دەبەن.

وەک ئەلحوڕە دەڵێت، ئێران ساڵانێکە بە بەردەوامی لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە لە عێراق خۆی لە سزاکانی ئەمریکا دەدزێتەوە. دوای هەڵگیرسانی جەنگ، چالاکییەکانی قاچاخی لە ڕێگە نهێنییەکانی سنوری نێوان ئێران و عێراق زیادی کردووە.

گرووپەکان لە سێ ڕێگەوە قاچاخچێتی دەکەن؛ یەکەمیان لە دوورگەی خدرەوە سەرچاوە دەگرێت، لە نزیک شاری ئابادان لە ئەهواز، و بە شوێنێکی قاچاخدا تێدەپەڕێت کە پەیامنێری ئەلحوڕە دەڵێت، ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پێش ئەوەی بگاتە نیمچەدوورگەی فاو لە باشوری پارێزگای بەسرە.

دووەم ڕێگەش لە ناوچەی حەویزە لە ئەهوازەوە بەرەو شارەدێی قورنە لە پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق درێژ دەبێتەوە.

ڕێگەی سێیەمی قاچاخچێتی لە ناوچەی ئەلرافیەی ئەهواز دەست پێدەکات و دەگاتە شارۆچکەی ئەلمشارە لە عێراق و بەناو زۆنگاوەکانی ئوم ئەلنەجدا تێدەپەڕێت لە پارێزگای میسان.

ئەمریکا لە 13ـی نیسانەوە دەستی کرد بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لەسەر کەنداوی فارس و کەنداوی عومان. گەمارۆکە هەموو ئەو کەشتیانە دەگرێتەوە کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران، تارانیش نزیکەی هەشت کەشتیی هەیە، هەموویان وەک شاخوێنبەری سەرەکی بازرگانی و ئابووری ئەو وڵاتەن.

بۆیە سنورە وشکانییەکانی لەگەڵ عێراق بەکاردەهێنێت بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا، بە گوتەی عارف ئەلکەعبی، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوچەی ئەهواز.

ئەلکەعبی بە (ئەلحوڕە)ی گوتووە، "بە درێژایی سنوری ئێران و عێراق، بەتایبەتی لە باشور، هەروەها لە ناوچەی سنوری کوردستانی عێراق، دەروازەی نایاسایی زۆر هەیە، بە گشتی سنوری عێراق و ئێران بە تەواوی کراوەیە بۆ هاوردە و هەناردەکردنی هەرچییەک ئێران بیەوێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.