لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازی و کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وردەکاریی زیاتری لەبارەی پرۆسەکە خستە ڕوو و بەراوردی کرد بە دۆخەکانی پێشوو.
ترامپ جەختی لەوە کردەوە که «بە پێچەوانەی ئەفغانستان، ئەم کشانەوەیەمان زۆر ڕێکخراو بوو» و ئاماژەی بەوە دا کە زۆرینەی چەک و کەرەستەکان لە بنکەی سەربازیی هەولێرەوە گواستراونەتەوە و هیچ چەکێک لە دواوە بەجێ نەمەوه. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند که ئامانجی سەرەکیی مانەوەیان لە عێراق تێکشکاندنی «خەلافەتی داعش» بووە کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ئەودا لەناوبراوە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لە قوربانییەکانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند که «٤,٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق کوژراون و ٣١ هەزاریش بریندار بوون»، و جەختی کردەوە کە بڕیاری کشانەوە و جێهێشتنی بنکەی سەربازیی هەولێر کۆتایهێنان بووە بە خەرجییەکی زۆر، هەربۆیە لە نێوان مانەوە و جێهێشتندا بە بێ دوودڵی بژاردەی دووەمیان هەڵبژاردووە.
ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا ستایشی دۆخی هەڵسەنگاندنەکەی کرد و بەراوردی بە دۆخی ڤەنزوێلا کرد و هیوا خواست کە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، عەلی زەیدی، لە بەڕێوەبردنی دۆخەکەدا سەرکەوتوو بێت