ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق ئامادەکاریی بۆ متمانەدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی تەواو دەکات

reset font size increase font size

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە لۆجیستی و تەکنیکییەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی متمانەبەخشین بە کابینە وەزارییەکەی عەلی فالح زەیدی کۆتاییپێهێناوە، بەڵام ناکۆکیی قووڵی لایەنە سیاسییەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان هێشتا وەک بەربەست ماوەتەوە.

سەفوان جەرجەری، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، پەرلەمان لە ڕووی لۆجیستییەوە ئامادەیە و لە ئەمڕۆوە بانگهێشتنامە فەرمییەکان بۆ سەرکردە باڵاکانی وڵات و نێردە دیپلۆماسییەکان دەنێردرێت.

چاوەڕوانیش دەکرێت دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکێک لە ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان دیاری بکات.

سەرەڕای ئامادەکارییەکان، ناکۆکی توند هەیە لەنیوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی لە ناو ماڵی شیعەدا، لەسەر وەزارەتە سیادییەکانی وەک ناوخۆ، نەوت و دارایی ئەم ململانێیە لایەنە سوننە و کوردییەکانیشی گرتووەتەوە کە هێشتا لەسەر چەند پۆستێک رێکنەکەوتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر عەلی فالح زەیدی کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کردووە و ئێستا لەژێر وردبینی پەرلەمانتاراندایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.