گوتەبێژی بارهگای خاتەم ئەنبیا ڕایگەیاند، 35ەمین ڕۆژی جەنگ بۆ هێزەکانمان زۆر بەبەرەکەت بووەو توانیومانە چەندین درۆن و فڕۆکەی دوژمن تێکبشکێنین.
ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی خاتەم ئەنبیا، ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی F35ی ئەمریکی، سێ درۆن و دوو موشەکی شاراوەی کروز لەلایەن بەرگری ئاسمانی و هێزەکانی بەرگری سوپای پاسداران خراوەتەخوارەوە.
گوتیشی، ئێران سیستمی بەرگری زۆر باشی هەیە و یەک لەدوای یەک ئاشکرایان دەکەین.
باسی لهوهشكرد، پێشتر باسییان لەوەکردبوو بەهێزی خۆیان لە مەیدان نیشاندەدەن و بەردەوام دەبن لەکۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی وڵاتەکەیان.
ئەم لێدوانەی خاتەم ئەنبیا دوای ئەوە دێت دۆینێ ههینی فڕۆکەیەکی F35ی ئەمریکی بە دوو فڕۆکەوانەوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خرایە خوارەوە.