ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکان: دەنگۆی بێبنەما نابێتە ڕێگر لەبەردەم وادەی چەکدانانی گروپە چەکدارەکان

reset font size increase font size

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دیاریکراو بۆ چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان لە 30ی ئەیلولدا، دەنگۆ و بانگەشەی بێبنەما لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە بە مەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژانە دەستەواژەی وەک "داهاتووی عێراق مەترسیدارە" یان "عێراق لەسەر مەنجەڵێکی گەرمە" لە میدیاکاندا دووبارە دەکرێنەوە. جەختیشی کردەوە، عێراق لە مێژووی خۆیدا ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە و هیچ هێزێک یان دۆخێکی هەرێمی توانای شکاندنی دەوڵەتێکی نییە کاتێک گەلەکەی لە دەوری دامەزراوەکانی کۆبووبێتەوە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوەشدا، دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان لە ئامادەیی تەواودان، ئاگاداری قەبارەی ئاڵنگارییەکانن و قۆناغی داهاتووش پێویستی بە یەکڕیزی و پاراستنی سەقامگیریی وڵات هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.