ڕاستەوخۆ

یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد: لە ساڵی 2025دا نۆ ڕۆژنامەنووس لە سوریا کوژراون

reset font size increase font size

یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە سوریا لە ساڵی 2025دا بڵاوکردەوە و دەڵێ، لەو ساڵەدا نۆ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا، چەندین گۆڕانکاریی بنەڕەتیی سیاسی ڕوویاندا، لە ساڵی 2025دا سوریا چووە قۆناغێکی ڕاگوزەرەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەواوی وڵاتەکە هەیە لە ڕووی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین".

یەکێتییەکە باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ هاتنی حکومەتی کاتیی سوریا، تاوان و پێشێلکارییەکانی دژی مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی دژی ڕۆژنامەنووسان، زیادیکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵی 2025 لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و هێرشەکانی ئیسرائیل و هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا و گروپە چەکدارە نەناسراوەکان، لانیکەم نۆ ڕۆژنامەنووس کوژراون و زیاتر لە 15 ڕۆژنامەنووس برینداربوون.

یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد دەشڵێ، 11 ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون و زۆربەیان لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستگیرکراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.