ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی سوریا: کوردەکان دەتوانن ڕێکاری دەرکردنی ڕەگەزنامەی سوری دەستپێبکەن

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕیارنامەی 133 ئەو کوردانەی لە سەرژمێرییەکەی ساڵی 1962 ناویان ڕەشکراوەتەوە دەتوانن ڕێکارەکانی دەرکردنی ڕەگەزنامەی سوری دەستپێبکەن.
ڕاشیگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەڵگەی ئاگادارکردنەوەی ڕەگەزنامەیان پێبێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاژانسی ئانها، بڕیارە لە ماوەی 20 ڕۆژدا ڕێکارەکانی سەردانیکردن تەواوبکرێت و بڕیاری پێدانی ناسنامەکان بدرێت.

ئەم بڕیارانەی حکومەتی کاتیی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 30 کانونی دووەمدایە و چاوەڕواندەکرێت هەنگاوەکانی یەکگرتنی هێزەکان خێراتر بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.