وه‌زاره‌تی دادی عێراق هۆشداریی ده‌دات له هێرشكردنه سه‌ر ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد و زیندانی فڕۆكه‌خانه‌كه كه به‌گوته‌ی ئه‌و "چه‌ندین گه‌وره تیرۆریستیی تێدایه".
ئه‌حمه‌د لعێبی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد و زیندانی فڕۆكه‌خانه‌كه كه به زیندانی ناوه‌ندیی كه‌رخ ده‌ناسرێت، چه‌ند جارێك بۆردومانكراوه كه هه‌ندێكیان زۆر نزیكبوون له زیندانه‌كه.
هاوكات هۆشداریی له به ئامانجگرتنی چه‌ند جاره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه و زیندانه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌دات و ده‌ڵێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی زیندانه‌كه و زیندانیه‌كان ده‌بێت و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه دروست ده‌كات.
گوتیشی، "زیندانه‌كه چه‌ندین گه‌وره تیرۆریست و كه‌سانی مه‌ترسیداری تێدا زیندانیكراوه".