ڕاستەوخۆ

له‌ ڕەققە بەهۆی داڕمانی ماڵێکه‌وه‌ چوار منداڵی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە زاری قایمقامیەتی ڕەققەوە بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوار منداڵی خێزانێک بەهۆی داڕمانی سەقفی خانووە قوڕاویەکەیانه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا.وه‌

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کەوتووە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە سەقفی خانووه‌کە بەسەر منداڵەکاندا داڕماوە و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە قوربانیانی دیکە لەبەردەستدا نییە، هەروەها هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە وەرگرتنەوەی تەرمەکان و هاوکاریی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ناوچەکەدا لەبەردەستدا نییە.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا لە 7یی شوباتی ئه‌مساڵدا دوو منداڵی دیكه‌ گیانیان لەدەستدا، به‌ڵام تیمەکانی فریاگوزاری توانیان منداڵی سێیەم ڕزگار بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.