به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌ڵمانیا كارمه‌ندانی باڵیزخانهكهی له عێراق كشاندووه‌ته‌وه.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاند، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتیی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق کشاندوەتەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌رچه‌نده پێشتر خزمەتگوزارییە یاساییەکانی باڵیۆزخانەکە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە سنووردارکرابوون، به‌ڵام له ئێستادا به ته‌واوه‌تی باڵیۆزخانه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتیی چۆڵكراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غداد ده‌كه‌ن.