ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتی ساڵی 2025ی دیوانی چاودێریی دارایی ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی دوێنێیدا ڕاپۆرتی ساڵی 2025ی دیوانی چاودێریی دارایی تاوتوێ کرد و ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکە لە خوار ئاستی چاوەڕوانییەکانەوەیە و نەکەوتووەتە ئاستی بەرپرسیاریەتی.

لەم چوارچێوەیەدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوای کرد دیوانی چاودێریی دارایی بە شێوەیەکی ورد و زانستی قەبارەی تەواوی پارەی بەفیڕۆدراو لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دیاری بکات.

لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتاران داوایان کرد لێکۆڵینەوەی بەپەلە و گشتگیر لە دۆسیە داراییەکانی پاڵاوگەی بێجی، کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و بودجەی تەرخانکراو بۆ کەرتی کارەبا بكرێت.

دوابەدوای گفتوگۆکان، بڕیار درا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت تاوەکو ستافی تەکنیکیی دیوانی چاودێریی دارایی ئامادە ببن و وەڵامی ڕاستەوخۆی پرسیار و تێبینییەکانی یاسادانەران بدەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.