ڕاستەوخۆ

ئەمریکا و سعودیە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی 30 ساڵە ئیمزا دەکەن

reset font size increase font size

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەزامەندیی لەسەر ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی ئاشتییانە لەگەڵ سعودیە دەربڕیوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە بە سعودییە دەدات یۆرانیۆم بۆ بەرنامە ئەتۆمییە مەدەنییەکەی بپیتێنێت.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لە زاری دوو سەرچاوەی بەرپرس لە ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، واشنتن ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی سعودیە داوە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پیتاندنی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی مەدەنی و ئاشتییانەدا. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی فەرمی ڕابگەیەنرێت.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوە کرد، ماوەی کارپێکردنی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە 30 ساڵ دەبێت. ب گوێرەی ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەمریکا بەشداریی ڕاستەوخۆ دەکەن لە پرۆسەی پەرەپێدان، دروستکردن و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی سعودیەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.