ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په ڕایگه‌یاند، كورد هه‌رگیز نابنه دارده‌ست و به‌كرێگیراوی وڵاتانی زلهێز له دژی ئێران.
له کۆبوونەوەی هەفتانەی حزبه‌كه‌یدا، دەوڵەت باخچەلی سه‌رۆكی گشتیی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاتانی زلهێز ده‌یانه‌وێت كورد په‌لكێشی جه‌نگی دژ به ئێران بكه‌ن، به‌ڵام كورد ئه‌وه ناكات و نابێته به‌كرێگیراو.
باخچه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، جه‌نگی دژی ئێران، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگر له ناوچه‌كه، لایه‌نه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ش نایانه‌وێت ئاگربه‌ست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش جه‌نگه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه.
گوتیشی، زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە تورکنشینەکانی ئێرانە، ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات شەڕی ئاینییە.