ڕاستەوخۆ

نوری مالیكی: گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لەگەڵ شێوازی جەنگی نوێدا ناگونجێت

reset font size increase font size

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لەگەڵ شێوازی جەنگی نوێدا ناگونجێت، چونکە لە ئێستادا جەنگی تەکنەلۆژیایە نەک ژمارەی سەرباز. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی نیسانی 2026، نوری مالیكی، لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیوویەتی، بیرۆکەی گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ بیرۆکەیەکی بەسەرچووە و تێچوویەکی دارایی زۆریش لەسەر حکومەت دروست دەکات.       

دەشڵێت، جەنگی ئێستا زیاتر پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبەستێت، نەک زۆریی ژمارەی سەرباز. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وا باشترە ئەو بودجەیە بۆ بەهێزکردنی توانای تەکنیکی سوپا و دروستکردنی هێزێکی سەربازی کارا تەرخان بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.