تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگهیاند، پێوستە حکومەتی سوریا بەردەوام بێت لە پاراستنی نوێنهرایهتیی ئیمارات و ههموو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لهو وڵاته.
دەشڵێت، ئیمارات خاوەن گرنگییەکی زۆرە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا، بووەتە خاڵی وەچەرخان بۆ وڵاتەکە و پێویستە حکومەتی کاتیی سوریا نەهێڵێت هێرشی بکرێتەسەر.
هاوكات، شێخ عەبدول بن زەید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات هێرشەکانی سەر نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە شام شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەمانە هەوڵی و کودەتا و هێرشەکردنە سەر نوێنەرایەتی وڵاتانی دیكهن لە ناوچەکەدا".
لە ڕۆژی هەینییەوە گردبوونەوەکانی گرووپێکی نزیک لە فەڵەستین، لە بەردەم نوێنەرایەتی ئیمارات بە دروشمی "نوێنەرایەتی زایۆنی" لە سوریا بەردەوامن و هێرشکردنە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتییەكه، بووە هۆی توڕەبوونی بەرپرسانی ئیمارات.