ڕاستەوخۆ

ئێران نزیكه‌ی 500 كه‌سی ده‌ستگیركرد

reset font size increase font size

دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران، شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستگیرکردنی هاوڵاتییانیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 466 کەس دەستبەسەر کراون.

ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئەو کەسانە لەلایەن هێزە هەواڵگری و ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەڵام ئاماژەی بە کات و شوێنی وردی دەستبەسەرکردنەکان نەکردووە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەو کەسانە بە تۆمەتی دروستکردنی ناسەقامگیری نێوخۆیی و ئەندامبوون لە گروپە نەیارەکان دەستگیرکراون.

هاوکات، وەزارەتی هەواڵگریی ئێران لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە 67 کەسیان بە تۆمەتی ناردنی وێنەی ئەو شوێنانەی بەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کەوتوون بۆ میدیاكانی دەرەوە، دەستگیرکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.