فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئهو پێشمهرگانه كرد كه ئهمڕۆ له هێرشی ئێراندا شههیدبوون.
مەزڵوم عەبدی، بە بۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پهیامێكی بڵاوكردهوه و پشتیوانی بۆ باشوری كوردستان دوپاتكردهوه.
ههروهها مەزڵوم عەبدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سهرۆكی پارتی، سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانە و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکە دهربڕی.
لە پەیوەندییەكەدا، مەزڵوم عەبدی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ گهلی باشوری کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیانی ئەم هێرشە، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواستووە.
ئەمڕۆ، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران بە شەش موشەکی بالیستکی له سنوری سۆران هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان و شهش پێشمهرگه شههید بوون و دەیان پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.