بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە بڕێکی زۆر لە دراوی ساختەوە دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵیت، تۆمەتبارێکیان بە بڕی سەد و بیست هەزار دۆلاری ئەمریکی لە جۆری 100 دۆلاری و بیست و چوار هەزار و شەش سەد دراوی 200 یۆرۆی ساختەوە دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە بە نیازبووە دراوە ساختەکان لە بازاڕەکانی هەولێر ساغبکاتەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە توانرا دەستگیربکرێت.