ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: یەکگرتنی پێشمەرگە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، لە گوتارێکدا لەبەردەم دەرچووانی خولی پێنجەمی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە سلێمانی، چەند پەیامێکی گرنگی سەربازی و سیاسیی ئاراستەی ئەفسەرانی نوێ، بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕووی دەمی کردە ئەفسەرە نوێیەکان و گوتی: "دەبێت وەک هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو خزمەت بە نیشتمان بکەن و هەمیشە پارێزەری دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و کولتووری پێکەوەژیان بن لە هەرێمی کوردستان."

نێچیرڤان بارزانی پێداگری لەسەر پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و ڕایگەیاند: "بە ئیرادەیەکی جدی و بەهێزەوە بەردەوامین بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و یەکگرتوویی پێشمەرگە، چونکە یەکگرتنی پێشمەرگە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت." هاوکات سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانانی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا کرد کە لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا پاڵپشتی پێشمەرگە بوون.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە ئەرکە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات و تەواوی چەک و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە دابین بکات، چونکە پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق و پارێزەری سەقامگیریی تەواوی وڵاتەکەیە.

گوتیشی: "بە گەشبینییەوە چاوەڕێی حکومەتەکەی عەلی زەیدین بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ بکات."

لە کۆتایی گوتارەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسیی ناوچەکە و گوتی: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە سەقامگیریی ناوچەکە و ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەین.

کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری دەمێنێتەوە؛ ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لە کێشەکان، بەڵکو دەمانەوێت ببینە بەشێک لە ئاشتی."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.