لە سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه تا كاتێكی نادیار، هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێل بۆ هاووڵاتیانی هەڵگری پاسپۆڕتی عێراقی له دەروازەكانی باشماخ و شۆشمێ ڕادەگیرێت.
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی باشماخ وبەڕێوەبەرایەتی دەروازەی شۆشمێ(تەوێڵە) ئاگاداری گشت گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان به‌ڕێگای دوو ده‌روازه‌كه گهشتبكهن بۆ ئێران، له رۆژی 1ی ئازاری2026 به‌دواوه هاتوچۆكردن به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان ڕاده‌گیرێت.
جەخت لەوەشدەکەنەوە، لە ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان ئەوكات هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.
پێشتریش، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاندبوو، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه، ده‌روازه‌كه‌یان به‌ڕووی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی به‌ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوچۆ ده‌كه‌ن داده‌خرێت.