رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆئهوهی لە دوو مانگی داهاتوودا رێکارەکانی كشانهوهی هێزهكانی لە سوریا تهواو ببێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، سوپای وڵاتهكهیان لە سەرەتای ئەم مانگەدا بنکەی شەدادیە لەسەر سنوری سوریا – عێڕاق – ئەردەن چۆڵدەکات، تا نزیکەی مانگی پێنجی ئەمساڵیش سەرجەم سەربازەکانی کە نزیکەی هەزار سەربازە، دەیانگەڕێنێتەوە و کۆتایی بە مانەوە دە ساڵیەکەی لە خاکی سوریا دەهێنێت.
ئەوەشیان رونکردووەتەوە، کشانەوە لە سوریا پەیوەندی بە دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئێران نییە، بەڵکو لە ئێستادا هەبوونی سەربازی ئەمریکی لەسەر خاکی سوریا پێویست نییە، حکومەتی ئەو وڵاتە خۆی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.