ڕاستەوخۆ

سەرۆکی کۆریای باشوور پێشنیاری دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکوور دەکات

reset font size increase font size

لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، پێشنیاری دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆریای باکوور کرد بۆ ئەوەی بە فەرمی کۆتایی بە جەنگی درێژخایەنی نێوانیان بهێندرێت.

ئەم پێشنیارە لە کاتێکدایە، پیۆنگیانگ پەیوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەهێزتر کردووە و جەخت لە بوونی خۆی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی دەکاتەوە.

هەردوو کۆریا تاوەکو ئێستا لە ڕووی تەکنیکییەوە لە حالتێگی جەنگدان، چونکە جەنگی ساڵانی 1950-1953 بە ئاگربەست کۆتایی هات نەک بە ڕێککەوتنامەی ئاشتیی هەمیشەیی.

لی جەی میونگ لە ساڵیادی ڕزگاربوونی کۆریا لە ژێر دەسەڵاتی ژاپۆن داوای کرد هەڕەشەکان وەلا بنرێن و ڕێکاری کاریگەر بۆ ڕاگرتنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور بگرنە بەر.

شرۆڤەکاران ئاماژە دەکەن، کۆریای باکوور لە بەرامبەر ناردنی سەرباز و تەقەمەنی بۆ جەنگی ئۆکراینا، هاوکاریی دارایی، خۆراک، وزە و تەکنەلۆژیای سەربازی لە ڕووسیاوە پێ دەگات، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کیم جۆنگ ئون لە کۆتایی ئەمساڵدا سەردانی ڕووسیا بکات.

پیۆنگیانگ سەرکۆنەی مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشووری کردووە و لە توانای سەربازیی ژاپۆنیش نیگەرانە. لە بەرامبەردا ئەمریکا نزیکەی 28 هەزار و 500 سەربازی لە کۆریای باشوور جێگیر کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.