وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئاسف میرشات، ئەو کەسەی هەفتەی پیشوو، هەوڵیدا دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بکات، ئەندامێکی ڕاهێنراوی سوپای پاسدارانی ئێران بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دادگاییکردنیدا دانی بەوەدانا کە سوپای پاسداران بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ و دزینی چەند بەڵگەنامەیەک ڕەوانەی ئەمریکای کردووە، بەڵام پێش ئەوەی هیچ چالاکییەک ئەنجام بدات دەستگیرکراوە.”
ئاسف میرشات، تەمەنی 47 ساڵە و هاووڵاتییەکی پاکستانییە، لە مانگی نیسانی 2024 گەشتی بۆ ئەمریکا کردووە و لەگەڵ ئەو کەسانەدا کۆبووەوەتەوە کە پێی وابوو بکوژی بەکرێگیراون و یارمەتی دەدەن لە شاری نیویۆرک، بەڵام لە ڕاستیدا بریکاری خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا بوون.
پام بۆندی، داواکاری گشتی ئەمریکا دەڵێت: "ئەم پیاوە بە هیوای تیرۆرکردنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هاتە ناو ئەمریکا، بەڵام لەبری ئەوە بەهێزی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا پێشوازی لێکرا".