بهرپرسانی ئۆكراین ئاشكرای دهكهن، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ روسیا، سهردانی جنێف دهكهن.
کریل بۆدانۆڤ، سەرۆکی نووسینگەی سەرکۆماری ئۆکرانیا رایگەیاند، شاندی وڵاتەکەی، لە بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی روسیا، بەرەو جنێف بەڕێکەوتوون.
بڕیارە گفتوگۆکانی نێوان روسیا و ئۆکراین بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ، بە ناوبژیوانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
شاندی دانوستانکاریی ئۆکراین هەریەک لە؛ سێرگەی کیسلیتسا، جێگری یەکەمی سەرۆکی نووسینگەی زیلێنسکی و ڤادیم سکیبێتسکی، جێگری سەرۆکی هەواڵگریی سەربازی، لەخۆدەگرێت، هەروەها ڤێلادیمێر میدێنیسکی، راوێژکاری سەرکۆماری روسیا، سەرۆکایەتی شاندی مۆسکۆ دەکات.
پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، رایگەیاندبوو، رۆژانی 17 و 18ی شوبات دانوستانی سێ قۆڵی نێوان روسیاو ئەمریکا و ئۆکراین، لە جنێف ئەنجام دەدرێت.